كلاسیكۆی ئالابا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
داڤید ئالابای نەمساوی یاریزانە جۆكەرەكەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پاش ئەوەی لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی نەگەیشتە ئەنجام لە ئێستادا كلاسیكۆیەكی چاوەڕوان كراوی بەرشەلۆنەی ڕیاڵ مەدرید لە سەر ناوبراو لە ئاسۆدایە.

ڕۆژنامەی Sport ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: بینی زافی بەڕێوەبەری كاروبارەكانی داڤید ئالابا یاریزانەكەی پێشكەش بە هەردوو یانە زلهێزەكەی ئیسپانیا كردووە هاوكات لەگەڵ ئەوانیش یانەی ئینتەر میلانۆی ئیتاڵیش خوازیاری ئەوەیە دڵی ئەو بەرگریكار و نێوەندكار و یاریزانە جۆكەرەی یانە باڤارییەكە بباتەوە و پەلكێشی جۆزێپی میاتزای بكات، بەڵام بەڕێوبەری كاروبارەكانی دەیەوێت سەركارەكەی ڕووە و ئیسپانیا بەرێت بە تایبەتیش لە ئێستادا چاوی لە ڕیاڵە زیاتر وەك لە بەرشەلۆنە.

ئەو ڕۆژنامە كەتەلۆنییە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: بە هۆی كێشە داراییەكانییەوە بەرشەلۆنە پێ‌ ناچێت بتوانێت ئەو مووچە زۆرەی ئالابا داوای دەكات پێشكەش بكات كە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێكدا كە هەر ئەوەشە وای كردووە بایرن بڕیاری داخستنی دەرگای گفتوگۆ بدات لەگەڵی، بەڵام ڕیاڵ توانای ئەوەی هەیە 20 ملیۆنی پێشكەش بكات بە تایبەت كە لە نێو ئەو یانەیەدا یاریزانێكی وەك ئالابا بوونی نییە كە دەتوانێت لە هەموو ناوچەكانی هێڵی بەرگری و تاكی بەرگری و نێوەندی بەرگری و یاریزانی یاری دورستكەر یاری بكات ئەو شتەش زێدان زۆر بۆی بە پەرۆشە بەو پێیەی نە ڤاران نە میلیتاو لەو شێوە یاریزانە نین بۆیە پێ‌ دەچێت ئالابا چارەسەری زۆرێك لە كێشەكانی زێدان بدات و بتوانن بیگوازنەوە لە هاوینی داهاتوودا.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا