لە هەولێر بەهۆی نەبەستنی ماسك زیاتر لە 400 کەس سزادران

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی نەبەستنی ماسک لە ماوەی پێنج ڕۆژدا زیاتر لە 400 کەس سزا دراون و غەرامەکراون.

لەڕاگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، دوای بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی پابەندکردنی هاوڵاتیان بە بەستنی دەمامک بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆڕۆنا و بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستیان، لەماوەی پێنج ڕۆژدا لە سنوری هەر شەش شارەوانی410 سەرپێچی تۆمارکراون.

 

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم سەرپێچیکاران سزادراون، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانیش دەكەن بۆ پاراستنی تەندروستیتان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن.

ئەمە لە كاتێكدایە، بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا زیاتر لە 18 هەزار کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 2000 کەس گیانیان لەدەستداوە و 51هەزار و ٢٥٠ تووشبووش چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا