مام جەلال چەتری ئاشتی بوو

ژمارەیەك میدیای نزیك و سێبەری پارتی و سۆشیالمیدیا بێ ناونیشان، هەندێ ووتە و نوسراوی داتاشراویان بڵاوكردۆتەوە، بۆ ئەوەی بۆ لەشەڕی میدیایی خۆیان و پەكەكە دا بەكاری بێنن و یەكێتی ڕابكێشنە ناو شەڕەكەوە.

یەكەم/ پەرۆشی مام جەلال بۆ ئاشتی چ لە باشووری كوردستان لەنێوان یەكێتی و پارتی، چ لەنێوان هێزە كوردستانیەكان و دەوڵەتان لەبەشەكانی تر و چارەسەری ئاشتیانە بۆ دۆزی ڕەوای كورد، ڕوونە و سەروەرییەكی مێژووییە بۆ مام جەلال و هەر هەوڵێك بۆ شێواندنی ئەو ڕاستیە نەزۆكە.

دووەم/ یەكێتی لەحكومەتێك هاوبەشە لەگەڵ پارتی بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵك بكات، ئەوەی دەگوزەرێ شەڕی نێوان پارتی و پەكەكەیە، نەك پەكەكە و هەرێمی كوردستان، یەكێتی هەرگیز نابێتە بەشێك لەم شەڕە، نەك بۆ ئەوەی لایەندار هیچ لایەك بێت، بەڵكو بۆئەوەیە بڕوایەكی بێ چەندوچوونی بەوە هەیە، شەڕ بەگشتی و شەڕی براكوژی بەتایبەتی حەرامە و ئەنجامەكەی تەنها ماڵوێرانی و هێندەی تر سەختكردنی ژیانی خەڵكە.

كاروان یاروەیس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا