پۆڵه‌تیك پرێس:
عه‌بدولهادی سه‌عداوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یاسای قه‌رزكردن په‌سه‌ند بكرێت عێراق مایه‌پوچبونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌عداوی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “په‌نابردنی حكومه‌تی عێراق بۆ ڕاكێشانی پاره له بانكی ناوه‌ندیی و بانكه عێراقیه‌كان، واده‌كات له‌نیسانی ساڵی داهاتوودا عێراق مایه‌پوچبونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆشداریده‌دات له‌هه‌نگاوه‌كانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و دۆخه‌كه به زۆر مه‌ترسیدار وه‌سفده‌كات.
به‌هۆی بڵاووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، عێراق سه‌ختترین ڕۆژه‌كانی خۆی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه به‌ڕێده‌كات، كه به‌هۆیه‌وه توانای دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی لاوازبووه و ئێستا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه قه‌رزبكات بۆ دابینكردنی موچه.
به‌وته‌ی عه‌بدولهادی سه‌عداوی، دابینكردنی موچه كاری په‌رله‌مان نییه، به‌ڵام هۆشداریشده‌دات له‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ڕێگه‌ی هه‌ڵه موچه دابینبكات.