“هیچ شەڕێك لەنێوان پێشمەرگە و پەكەكە رووینەداوە”

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هیچ شەڕێك لەنێوان پێشمەرگە و پەكەكە ڕووینەداوە، ئەوەشی روویدا تەقینەوەی بۆمبێك بووە بەهێزێكی زێرەڤانیدا.

لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو روداوە بەوجۆرە بوو كە هێزێكی زێرەڤانی ویستویانە بنكەیەكی سەربازی لە گوندی چەمانكێ سەر بە قەزای ئامێدی دابنێنن، لەئەنجامدا بۆمبێكی چێنراو پێیاندا تەقیوەتەوە و كوژراو برینداری لێكەوتوەتەوە.

وتیشی، “ئەو پێشمەرگانە بێئاگا بوون لە بۆمبڕێژكردنی ئەو شوێنە، ئەگەرنا ئەوانیش نەدەچوونە ئەو جێگەیە، جەختدەكەینەوە هیچ شەڕێك لەنێوان پەكەكە و هێزی پێشمەرگە رووینەداوە”.

ماوەی چەند رۆژێكە گرژی ‌و ئاڵۆزی لەنێوان پارتی‌و پەكەكە دروست بووە، ئەمڕۆش لە گوندی چەمانكێ سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆك پێكدادانان لەنێوانیاندا رووویداوە دوای ئەو رووداوەش بەرپرسانی پارتی و فەرماندەكانی پێشمەرگە بە شەڕی پێشمەرگەو پەكەكە ناویان برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا