بەرەیەك دژی شەڕی براكوژی راگەیەنرا

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی دەستپێشخەری كۆنفرانسی نیشتمانی، بەرەیەك دژی شەڕی براكوژی ڕادەگەیەنێت و داوای راگرتنی شەڕ و پێكدادان لەنێوان پارتی و پەكەكە دەكەن.

لوقمان حەسەن ئەندامی دەستەی دەستپێشخەری كۆنفرانسی نیشتمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لە پارتی و پەكەكە دەكەن بەزووترین كات بگەڕێنەوە بۆ لۆژیكی عەقڵ و دایەلۆگی نیشتیمانی بونیادنەر بكەنە بنەمای پەیوەندییەكانیان و دوور بكەنەوە لە خوڵقاندنی گرژی و ئاڵۆزی.

وتیشی، “داوا لە تەواوی هێزو لایەنە ساسییەكانی كۆمەڵگە دەكەین خاوەن هەڵوێستی مێژوویی و ئەخلاقی خۆیان بن و دوورە پەرێز نەوەستن و پێكەوە ڕووداوەكانی مێژوو بەهەند وەربگرن”.

ئەوەشی خستەڕوو، شەڕی كورد و كورد تەنها دوژمن و داگیركەران لێی سودمەند دەبن و گەل دۆڕاو ماڵوێران دەبێت تێیدا.

ئەمە دوای ئەوەدێت، چەند رۆژێكە گرژی ‌و ئاڵۆزی لەنێوان پارتی‌و پەكەكە دروست بووەو ئەمڕۆش لە گوندی چەمانكێ سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆك پێكدادانان لەنێوانیاندا رووویداو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە پێشمەرگەیەك كوژراو شەش پێشمەرگەی دیكەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا