تەکنەلۆجیایەکی نوێ لەڕێی کۆکەوە کۆرۆنا دەستنیشان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

زانایان پەرەیاندا بە سیستمێکی نوێی زیرەکی دەستکرد کە لە توانایدا لەڕێی بیستنی کۆکەوە توشبوون بە کۆرۆنا دەستنیشان بکات.

توێژەرانی پەیمانگای ماساشوسێت بۆ تەکنەلۆجیا بە رۆژنامەی تەلەگرافیان راگەیاند، سیستمە نوێکە لە توانایدایە ئاشکرای بکات ئایا کەسەکە توشبووی کۆرۆنایە یاخود نا، لەبەرەئەوەی ڤایرۆسەکە دەبێتەهۆی لاوازبوونی ماسولکەکان و لەو رێیەوە رەنگە دەنگ و شێوازی قسەکردنی خەڵک بگۆڕێت.

توێژەران دەڵێن: تەکنەلۆجیا نوێکەیان لەسەر چوار هەزار کەس تاقیکردووەتەوە تا لەڕێی کۆکەیانەوە دەربکەوێت کۆرۆنایان هەیە یاخود نا.

لەو تاقیکردنەوەیەدا دەرکەوتووە، سیستمە نوێکەی زیرەکی دەستکرد توانیویەتی بەرێژەی ٪٩٨،٥ ئەنجامی ئەرێنی لەسەر ئەو کەسانە دەربخات کە توشبووی کۆرۆنا بوون.

ئەوەش هاتووە، رێژەکە لەو کەسانەدا کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەڵام نیشانەیان نەبووە بۆ ٪١٠٠ بەرزبووەتەوە.

لە ئێستادا تیمەکە کار لەسەر پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە دەکات و لەگەڵ سەرکەوتنیدا هەوڵ دەدرێت رەزامەندی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی بۆ وەربگیرێت تا بگاتە دەست جەماوەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا