چامپیۆنس لەم گەڕەوە بەزمی خۆش دەبێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئیدی لە ئەمشەوەوە چامپیۆنس لیگ هەموو یارییەكی ئاگرین و گرنگ دەبێت و قەرەبوو كردنەوە قورس دەبێت ئەگەر هات و یانەیەك تووشی دۆڕان هات.

یارییەكانی قۆناغی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی بە ئەمشەو سێ‌ شەممە و سبەی شەو چوار شەممە تەواوی یارییەكانی گەڕی 3 ی بەڕێوە دەچن كە تیایدا ئەمشەو سێ‌ شەممە یارییەكانی كۆمەڵەكانی (1 و 2 و 3 و 4) بەڕێوە دەچن كە تیایدا چەند یارییەكی لوتكە دەبینین وەك ڕووبەڕووبوونەوە ئاگرینەكەی سەر یاریگای ئەلفرێدۆ دێستیڤانۆی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئینتەر میلانۆی میوانی هەروەك لە هەمان كۆمەڵەی ئاگریندا یانەی شاختاری ئۆكرانی میوانداری یانەی بروسیا مینشن گلادباغ دەكات و لوتكەی لوتكەكانی ئەمشەویش لە نێوان ئەتەڵانتا بیرگامۆی ئیتاڵی و لیڤەرپول ڕیدزی دەبێت و بایرن میونخی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووش لە نەمسا میوانی یانەی ڕید بۆڵ سالزبۆرگ دەبێت.

 

كۆمەڵەی یەكەم A
سالزبۆرگ – بایرن                    سەعات 11 ی شەو
لۆكمۆتیڤ – ئەتڵەتیكۆ              سەعات 8.55 ی شەو

كۆمەڵەی دووەم B
ڕیاڵ – ئینتەر                            سەعات 11 ی شەو
شاختار – گلادباغ                     سەعات 8.55 ی شەو

كۆمەڵەی سێیەم C
مان سیتی – ئۆڵۆمپیاكۆس      سەعات 11 ی شەو
پۆرتۆ – مارسیلیا                      سەعات 11 ی شەو

كۆمەڵەی چوارەم D
ئەتەڵانتا – لیڤەرپول                سەعات 11 ی شەو 
میتیلاند – ئایاكس                    سەعات 11 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا