هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا هاڕە بەنرخی لیرەی توركی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
جارێكی تر نرخی لیرەی توركی دابەزینی پێوانەیی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی توركیا لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلار 0.5% دابەزیوەو هەر دۆلارێك بە 8.4850 لیرە مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، بەم دابەزینە نوێیەی لیرە، كۆی دابەزینی ئەمساڵی بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی گەیشتووە بە 30 لەسەدا.

رۆژی سێ‌ شەممە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەرێوەدەچێت، كە بەهۆی ناڕوونی سیاسەتی داهاتووی سەرۆكی ئایندەی ئەمریكا بەرانبەر توركیا نرخی لیرەی ئەو وڵاتە دابەزینی لەكۆتا مامەڵەكان تۆماركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا