رۆبۆتی زومبی بەرهەمدەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەو رۆبۆتۆنای لە زۆر رووەوە هاوشێوەی مرۆڤن بوونەتە جێی سەرنجی هەمووان، بەڵام نوێترین داهێنانی کۆمپانیای دیزنی ئەمریکی بۆ فیلم کارتۆن لەو بوارەدا هەندێک کابوسی بۆ مرۆڤ دروست کردووە.

ئەو سیستمە نوێیەی کۆمپانیای دیزنی کاری لەسەر کردووە، وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە ئاسودەییەکی زیاتر بکات لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ رۆبۆتەکان، بەڵام تەنیا یەک کێشەی هەیە ئەویش شێوەکەیەتی کە ترسانەکە و هاوشێوەی زومبییەکانە.

ئەم جۆرە رۆبۆتە تایبەتمەندێتییەکەی ئەوەیە لەکاتی گفتوگۆکردندا سەرکەوتووە لە سەرنجبردنی مرۆڤدا و جوڵەکانی سروشتین.

هاوکات، جوڵەی سەر و برژانگەکانی هاوشێوەی مرۆڤە، رەفتاری ئەم رۆبۆتە نوێیە وەک بونەوەرێکی زیندوو کاردەکات نەوەک کامێرایەک کە بە زیرەکی دەستکرد کار بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا