ڕۆیشتنی میسی كۆتایی نەهاتووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
سەرەڕای ئەوەی دۆخی ناوخۆیی بەرشەلۆنە لە ئێستادا هێورتر دیارە و میسی بێ‌ دەنگی هەڵبژاردووە، بەڵام ڕاپۆرتە هەواڵەكان لە میدیای كەتەلۆنیاوە باس لەوە دەكەن كە كۆتایی ئەم وەرزە میسی بەرشەلۆنە بەجێ‌ دەهێڵێت.

بە پێی ئەوەی ڕۆژنامەكانی كەتەلۆنیا ئاماژەیان بۆ كردووە تا ئێستا میسی بە هیچ جۆرێك لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی دانەنیشتووە بە مەبەستی قسە كردن لە سەر نوێ‌ كردنەوەی بۆندەكەی كە لە هاوینی داهاتوو بە كۆتا دێت.

لە پەراوێزی ئەو هەواڵانەدا كە میدیای كەتەلۆنیا بڵاویان كردۆتەوە و ئاماژەیان بۆ كردووە جارێكی تر یانەكانی ئەوروپا بە گەرمی پێشوازی لە گواستنەوەی لیۆ دەكەن بە تایبەت یانەی ئینتەر میلانۆ بە تەواوەتی خۆی ئامادە كردووە بۆ پێشكەش كردنی بۆندێكی گەورە و ناوازە بە لیۆ میسی تەنها ئەو قاییل ببێت ڕوو لە یانە ڕەش و شینەكەی شاری میلانۆ بكات.

بە پێی ئەوەی كە میسی تا ئێستا لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی كۆنەبۆتەوە پێ‌ دەچێت هەریەك لە یانەكانی ئینتەر میلانۆ و مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان بە گەرمی خۆیان بكەنەوە بە نێو بابەتەكەدا و بۆندی خۆیان پێشكەشی لیۆ بكەن بە ڕەسمی كە دەتوانێت لە هاوینی داهاتوودا بە خۆڕایی ڕوو لە یانەیەكیان بكات كە خۆی مەبەستێتی.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا