پۆڵه‌تیك پرێس:
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ڕابگیرێت.
سامان ئەحمەد، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بۆ میدیای پارتی رایگەیاندبوو:”وەك خۆپارێزییەك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری داوە تاوەكو ناوەڕاستی ئەم مانگە، كۆبونەوەكانی رابگرێت، بەڵام لیژنەكان لە كاری خۆیان بەردەوام دەبن”.
به‌ڵام مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس ئه‌و بابه‌ته‌ی ڕه‌تكرده‌وه و وتی، “بە هیچ جۆرێك پەرلەمان بڕیارێكی لەو شێوەی نەداوە كە بە هۆی كۆرۆناوە كۆبونەوەكان نەكرێت”.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ڕایگه‌یاند، تا ئێستا (50) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.