پۆڵەتیک پرێس
کتێبی شیعری ” سۆراغ بۆ شیوەنێکی نەبڕاوە”ی ئیسماعیل سابیر بڵاو دەکرێتەوە.
ئه‌م كتێبه شیعرییه له ده‌قێكی درێژ پێك هاتووه، بڕیار وایه (ماڵی وه‌فایی) بۆ( پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له سلێمانی ) له دوو توێی كتێبێكی ٨٠ لاپه‌ڕه‌یی بڵاوی بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، ئیسماعیل سابیر دەڵێت: بۆ شیعر ڕاستی كه‌مێك سه‌خته؛ تاوه‌كو ئاسان بتوانی ناوه‌ڕۆكێكی دیاریكراوی بۆ پۆلین بكه‌ی، به‌ڵام وه‌ك ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ده‌قه‌كه نایشارماوه پێدانی شوناس به‌م ته‌رزه شیعرییانه كه‌مێك سه‌خته هه‌م به‌هۆی شێوه پهخشانییهكهی هه‌میش به‌هۆی هزراندنی شیعرییه‌ت به‌سه‌ر داڕشتندا كه فۆڕمێكی تێكچڕژاو وه‌ك شه‌پۆلی مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه له‌دوای خۆیاندا به‌سه‌ر كۆی ژانرهكانیان دروست كردووه، له‌مه‌شدا بمانخاته ئیشكالیه‌تێكی واوه. به‌س به گشتی زمانێكی گرژ و تووڕه یان( بهڕهڵڵایانه)ـی شیعریی له‌به‌رده‌م دونیای سه‌رمایه‌داری ئاماده‌یی هه‌یه و ئه‌وه‌ی عه‌قڵ دركی پێ ده‌كات، له ده‌ربڕیندا شیعری من وه‌ك تابۆی شوێنكاتی جه‌سته فۆكسی ده‌خاته‌وه سه‌ر، كه ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مشه دواتر ئیشكالیه‌ت یان دابڕانێك دروست بكات به‌رانبه‌ر فۆڕم و زمانی شیعری باو كه سه‌رتاپای دونیای شیعری كوردی ته‌نیوه. لێره‌وله‌وێش گه‌ڕان و باسكردنێك هه‌یه له عه‌شقێكی په‌تی كه نامۆیه به مرۆڤی ئه‌مڕۆ: تێكسته‌كه وه‌ك بهگژداچوونهوهیهك؛ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كردووه و وه‌ك خه‌مێكی ئینسانی لێی دواوه.
دەشڵێت: کتێبەکە یەک دەقی درێژە لە دوو توێی ۸۰لاپەڕە پێک دێت، چەند دۆکیۆمێنتێکە بە زمانێکی گرژ و تووڕە دەربارەی ئەشکەنجەی عەشق و ونبوونی شوناس؛ پەیوەست بە دنیای لە قتوونان و سیستەمێکی داپڵۆسێنەردا. شیعرەکە لەچەند شوێنێک بە فۆڕمی جیاواز وەک خەمێکی ئینسانی تیشکی خستۆتە سەر.