زۆلە دوورخرایەوە

ئەم بابەتە 120 جار بینراوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە پەراوێزی ئامادەكارییەكان بە مەبەستی گەشت كردن بۆ نەمسا كە لەوێ‌ یانەی باڤاری ڕووبەڕووی یانەی سالزبۆرگ دەبێتەوە لە گەڕی 3 ی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا یانەی بایرن میونخ تووش بوونی ئەستێرەی لاوی هێڵی بەرگری یانەكە و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نیكۆلاس زۆلەی بڵاو كردەوە.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە سەر زاری پزیشكی تایبەتی یانەی باڤارییەوە بڵاوی كردەوە: پاش ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ تەواوی یاریزانانی یانەكە دەركەوتووە كە نیكلاس زۆلەی بەرگریكاری تەمەن 24 ساڵ تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووە بەو هۆیەشەوە ئەو یاریزانە لە لیستی یانەكە ناوی سڕدراوەتەوە كە گەشتیان كردووە بۆ نەمسا بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕید بۆڵ سالزبۆرگ.

بە پێی ڕۆژنامە بەربڵاوەكەی ئەڵمانیا ئەو یاریزانە لە ئێستادا خۆی كەرەنتین كردووە لە ماڵەوە و تا 10 ڕۆژی تر بە تەواوەتی لە هەموو بەشدارییەكانی یانەكەی بە دوور دەبێت و پاش ئەوەش پشكنینی نوێی بۆ ئەنجام دەدرێتەوە تا بزانن ڕزگاری بووە لە ڤایرۆسەكە یاخود ماوەیەكی تریش دوور دەكەوێتەوە.

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک