بایرن چی دی بۆند ناداتە ئالابا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
هیربەرت هاینەر بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئەدیداس و سەرۆكی یانەی بایرن میونخ كۆتایی بە هەموو شتێك هێنا سەبارەت بەو بۆندە 5 ساڵییەی پێشكەشی داڤید ئالابای بەرگریكاری نەمساوی یانەكەیان كرد و بۆندەكەی گەڕاندەوە.

out ئالابا

بۆندەكەی ئالابا ساڵی 2021 بە كۆتا دێت ئیدارەی بایرنیش ماوەیەكی زۆرە لەگەڵی سەرقاڵ بوون داوایەكی زۆریان ئاراستەی خۆی و بەڕێوەبەری كاروبارەكانی كرد بە مەبەستی نوێ‌ كردنەوەی بۆندەكەی بۆ 5 ساڵی تر، بەڵام بەڕێوەبەری كاروبارەكانی ئەو یاریزانە سەرجەم بۆندەكانی یانەكەی ڕەت دەكردەوە هەر بۆیە ئەمڕۆ سەرۆكی یانەكە كۆتایی بەو بۆندە هێنا كە پێشكەش بە یاریزانەكیان كرد بوو بەو واتایەی ئیدی پاش تەواو بوونی بۆندەكەی بۆی هەیە ڕوو لە یانەیەكی تر بكات.

هاینەر دوا بڕیاری بایرنی ئاشكرا كرد و وتی: (پێمان وتن مانگی 10 وەڵامی كۆتایی بۆندەكەمان بدەنەوە، بەڵام ئەوان هەر دەنگیان نەبوو تا قسەمان لەگەڵ بەڕێوبەری كاروبارەكانی كرد پێی ڕاگەیاندین كە هێشتا بۆندەكە بە دڵی ئەوان نییە هەر بۆیە ئێمەش ئەمڕۆ بڕیارماندا كۆتایی بە بۆندەكە بهێنین و پاشەكشەمان پێ‌ كرد و ئیدی یاریزانەكە ئازادە یان لەگەڵمان دەمێنێتەوە یاخود پاش تەواو بوونی بۆندەكەی ڕوو لە یانەیەكی تر دەكات).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا