لە سلێمانی دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەمزوانە دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەكات.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە لەم چەند رۆژە دەست بەدابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكرێت و ئەوانیش چاودێری دابەشكردنەكەی دەكەن.

وتیشی، “دابەشكردنەكە لەو شوێنەوە دەستپێدەكاتەوە كە ساڵی رابردوو پرۆسەكەی تێدا وەستاوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەك لیژنەكە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكاندا كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی وەرگرتنی بڕی ئەو پارەیەی بۆ هەر بەرمیلێك نەوت لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت لەگەڵ چۆنیەتی شێوازی دابەشكردنەكەی”.

بەپێی زانیاریەكانیش چاوەڕواندەكرێت سبەینێ سێشەممە دەست بەدابەشكردنی نەوت بكرێت لەسەنتەری شاری سلێمانی (مەڵبەندی دوو)، لە بەرامبەریشدا 44 هەزار دینار بۆ هەربەرمیلێك نەوت لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا