قۆرییەکەی عەلادین بە زیاتر لە چارەکە ملیۆنێک دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی هندی دووچاری هەڵخەڵەتاندنێکی گەورە هات لەدوای ئەوەی قۆرییە جادووییەکەی عەلادینی بەمەبەستی هێنانەدی ئاواتەکانی و بوون بە ملیاردێر بەبێ ئەوەی لە کارکردن بەردەوام بێت بە بڕی زیاتر لە چارەکە ملیۆنێک دۆلار کڕی.

بەپێی میدیاکانی هندستان، دوو پیاوی هندی کە خۆیان وەک جادوگەر دەرخستووە، چرا جادووییەکەیان بە نزیکەی ٣٠٠ هەزار دۆلار بەو پزیشکە فرۆشتووە کە بەم نزیکانە لە لەندەن بەرەو هندستان گەڕاوەتەوە بە بیانووی ئەوەی هەموو ئاواتەکانی دەهێنێتەدی بە بێ ئەوەی هیچ کارێک بکات و پاشان دەبێتە ملیاردێر.

ئەم رووداوە لە شاری میروت لە باشوری هندستان روویداوە، دواتر لایک خانی پزیشک هەستاوە بە ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە رووداوەکە و داوای یاسایی دژی دوو پیاوەکە تۆمارکردووە کاتێک درکی بەوە کردووە کە هەڵخەڵەتێنراوە.

بەپێی قسەی پزیشکەکە، ئەو دوو جادووگەرە وایان لێکردووە تارمایی ببینێت کە لە قۆرییەکە هاتووەتە دەرەوە بەڵام هەر کاتێک داوای کردبێت قۆرییەکە بباتەوە بۆ ماڵەوە، رێگریان لێکردووە بەو بیانووەی زیان بەر قۆرییە گرانبەهاکە دەکەوێت.

لە ئێستادا لایەنە ئەمنییەکانی هندستان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و دوو تاوانبارەکەیان دەستگیر کردووە و بەدوای تارماییە وەهمییەکەدا دەگەڕێن.

Meerut conmen dupe several with promise of riches from Aladdin's lamp - The  Hindu

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا