بەرشەلۆنە پرسەنامە پێشكەشی شۆن كۆنری دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دوێنێ‌ شەممە 2020/10/31 هۆڵیوود و جیهانی سینەما و شانۆی بەریتانی بە هەواڵی كۆچی دوایی 007 واتا سیخوڕە ئەندێشەییەكەی دەزگای هەواڵگیری ناوخۆی بەریتانیا جەیمس بۆندی یەكەم واتا تۆماس شۆن كۆنری بە خەبەر هات كە لە تەمەنی 90 ساڵی دا لە ماڵەكەی خۆی لە سكۆتلەندای زێدی خۆی كۆچی دوایی كرد.

سێر شۆن كۆنری لە ژیانی هونەری خۆی دا سەرەڕای دەركەوتنی لە سەرەتاكانی ساڵانی 60 ی سەدەی ڕابردۆوە وەك یەكەم ئەكتەر كە كاراكتەری جەیمس بۆندی بەرجەستە كرد بە دەركەوت و دواتر جیهانی سینەمای شۆك كرد بە توانا لە ڕادەبەدەرەكەی لە نواند دا و چەندان و چەندان ڕۆڵی دەستان ئامێزی پێشكەش بە سینەما كرد تا ساڵی 2003 كە بە تەواوەتی وازی لە نواندن هێنا و لە بەرچاو ون بوو.

لە پاش وازهێنانی لە نواندن شۆن كۆنری بڕیاری دا بە جیهاندا بگەڕێت لەو نێوەندەشدا سەردانێكی مێژوویی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی ئەنجامدا لە ساڵی 2004 و لە لایەن سەرۆكی ئەو كاتی یانەكە خوان لاپۆرتاوە پێشوازی لێ‌ كرا هەر لەوێ‌ درێسێكی یانەكەی پێشكەش كرا و داوای بینینی جادووگەرەكەی ئەو كاتی بەرشەلۆنە ڕۆناڵدینهۆ دی ئاسیس گاوجۆی كرد بوو دواتر ستاییشی ئەو ئەستێرە ناوازەیەی كرد و چەند فۆتۆیەكی یادگاریشیان بە یەكەوە گرت.

یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە پێگەی ڕەسمی خۆی ستاییشی شۆن كۆنری كۆچ كردووی كرد و چەند فۆتۆیەكی مێژوویی ئەو سەردانەی بڵاو كردەوە و لەگەڵی كۆمێنتێكی بڵاو كردەوە تیایدا هاتووە: هاندەرێكی خۆشەویست و بەڕێز و ناوداری یانەكە كۆچی دوایی كرد پاش تەمەنێكی زێڕین كە لە نێوان ژیانی تایبەت و ژیانی سینەمایی و هاندانی بەرشەلۆنەدا بە سەری برد بە درێژایی چەندان ساڵ … ڕۆحت شاد سێر شۆن كۆنری بەرشەلۆنە لە یادت ناكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا