دوو ئیدارەیی یان وێرانكردنی كوردستان؟

زۆر جار لێرەو لەوێ لەناو یەكێتی، لە ناو پارتی و تەنانەت حزبەكانی تریش گوێم لە قسەكردن لەسەر دوو ئیدارەیی هەرێمی كوردستان دەبێ.

پێشنیارێكی لەو جۆرە نەك لەبەرژەوەندی گەل نییە، بگرە زەلیلتر كردنی گەل وێرانكردنی كوردستانی بە دوا دادێ.

كارێكی لەو جۆرە هەندە نا لۆجیكییە شایستە بە گفتوگۆكردنیش نییە، بۆیە بە كورتی دەڵێم: ئەگەر ئێمە ئەمانەوی وڵاتەكەمان بەرەو پێشەوە ببەین پێویستە:
– پەرە و گەشە بە ئازادی دەربڕین و دیموكراسی بدەین.

– دەسەڵاتەكانی هەرێم لەسەرەوە بۆ خوارەوە شۆڕ بكەینەوە و پەیڕەوەی سیستمێكی لامەركەزی تەواو بكەین.

– دەسەڵاتەكان لەیەكتری جیا بكەینەوە و سەربەخۆبونیان بسەلمێنین.

– كاروبارەكانی حزب و حكومەت لە یەكتری جیابكەینەوە.

– سەروەری هەرێم لەناوەخۆ و دەرەوە بپارێزین و بەهێزتری بكەین.

بەپێچەوانەوە هەر جۆرە دوو یٔیدارییەك یان بەڕێوەبردنی وڵات بەم شێوەیەی یٔێستا تەنیا چاوەڕوانی ماڵوێرانی لێ دەكرێ.

ئارێز عەبدوڵڵا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا