ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/10/31 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 2020/11/7 كۆبوونه‌وه‌ی و تیروپشكی خولی پله‌یه‌كی فوتساڵی كچانی كوردستان، له كاتژمێر 11:00 ی به‌یانی له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاره‌زووی به‌شدارییكردنی هه‌یه، ده‌توانێت له كاتی دیارییكراو له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بێت.
2- هیچ یاریزانێك و راهێنه‌رێكی فوتساڵی كوردستان ناتوانێت به‌شداری له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و، هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی كچانی عێراق بكات، تاكو ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانی نه‌بێت.
3- تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و تیۆری ناوبژیوانانی كوردستان له رێكه‌وتی (17 و 18 و 19) ی مانگی 11 ی 2020 ئه‌نجام ده‌درێت.
4- هه‌ردوو یانه‌ی (خانه‌قین و گاره) ده‌توانن به‌شداری له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2021/2020 بكه‌ن.
تێبینی: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری و تیروپشكی خولی پله‌یه‌كی كوردستان بۆ وه‌زری 2021/2020 ئه‌نجامدرا، ژماره‌ی یانه‌كان (12) یانه‌یه و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون، خوله‌كه له 2020/11/30 ده‌ست پێ ده‌كات رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به وردی باس له چۆنیه‌تی و به‌رێوه‌چوونی شێوازی خوله‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕاگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان