فڕۆكەیەكی سەربازی عێراق تێكشكا

پۆڵەتیك پرێس:
فڕۆكەیەكی سەربازی سوپای عێراق كەوتە خوارەوەو بەو هۆیەشەوە بەتەواوی تێكشكا، كە لەئەنجامی تێكشكانی فڕۆكەكەش دوو فڕۆكەوانی ناو فڕۆكەكە گیانیان لەدەستدا.

فڕۆكەكە لەئاسمانی قەزای بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتووەتە خوارەوەو بەتەواوی تێكشكاوە، كە هۆكاری كەوتنەخوارەكەشی كێشەی تەكنیكی بووە.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لەبارەی تێكشكانی فڕۆكەكە رایگەیاندووە، كە رووداوەكە لەكاتی ئەركی ئاسایی رۆژانە روویداوە، لەناوچەی سەید محەمەد لەنزیك شوقەیەكی نیشتەجێبوون كەوتووەتە خوارەوە.

فڕۆكەكە لەجۆری سزنا كرڤان ١٧٢، كە فڕۆكەیەكی تایبەتی سەربازییەو زیاتر بۆ راهێنانی سەربازی بەكاردەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا