پۆڵه‌تیك پرێس:
حكومه‌ت و خه‌ڵكی توركیا چاوه‌ڕێی سه‌پاندنی سزای نوێی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا، ئه‌ویش به‌هۆی ڕیسكی تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 له‌لایه‌ن توركیاوه.
ئه‌گه‌ره‌كانی سزادانی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بوه‌ته ڕاستیه‌ك و حكومه‌ت، كه‌رتی تایبه‌ت، دامه‌زراوه و خه‌ڵكی توركیا له‌چاوه‌ڕوانی سزاكانی واشنتۆندان، ئه‌وه‌ش هاوشانه له‌گه‌ڵ بێبه‌هابوونی زیاتری لیره‌ی توركی كه ئێستا 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به زیاتر له 800 لیره‌ی توركی.
له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ئینجا ئه‌گه‌ر تره‌مپ یاخود جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێن، ئه‌وا ئیداره‌ی ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی بایدن له‌و هه‌ڵبژاردنه گورزێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا یه‌كێك له به به‌هاترین هاوپه‌یمانه‌كانی كه تره‌مپه له‌ده‌ستده‌دات.
هه‌ڵسوكه‌وتی توركیا بوه‌ته هۆی توڕه‌بوونی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و زۆرێك له ئاژانسه حكومییه‌كانی ئه‌مریكا، ته‌نانه‌ت جۆ بایدن مانگی ڕابردوو ئه‌ردۆغانی به “زۆردار” وه‌سفكرد و چاوه‌ڕێده‌كرێت زۆر توندبێت له‌گه‌ڵ توركیا.
زۆرێك له چاودێران پێیانوایه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌بوو، ده‌یویست له‌نێوان ئه‌مریكا و ڕوسیا “هاوسه‌نگیی مه‌حاڵ” بدۆزێته‌وه، له‌كاتێكدا نه له ئه‌مریكا نزیك بوو نه له ڕوسیاش.
ته‌نیا له سێ مانگی ڕابردوودا ڕاپرسیه‌كان نیشانیده‌ده‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی حاكم كه ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، 10% پاڵپشتی خه‌ڵكی له‌ده‌ستداوه، بۆیه به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا هێنده‌ی دیكه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت.