بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6,6 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ پارێزگای ئیزمیری تورکیای داوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك باڵه‌ خانه‌ رووخاون، تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌قاڵی ده‌رهێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ن بونه‌ته‌ ژێر باڵه‌خانه‌كانه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا رایگه‌یاند،  دوانیوەڕۆی رۆژی هه‌ینی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6,6 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ریحیساری له‌ پارێزگای ئیزمیر هه‌ژاندووه‌.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 16,54 كیلۆمه‌تر له‌ قوڵایی زه‌وی رویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ رووخاون.

دوای رووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی فریا گوزاری گه‌شتنه‌ ناوچه‌كه‌ و كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی بوون به‌ژێر باڵه‌خانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد.

تائێستا به‌ته‌واوی زیانه‌ماددی و گیانییه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا