هەفتەیەكی تر لە بۆندزلیگا پڕ لوتكە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی 6 ی خولی بۆندزلیگای وڵاتی ئەڵمانیا لە ئەمشەو هەینییەوە بە یارییەكی لوتكە لە نێوان شاڵكە و شتوتگارت دەست پێ‌ دەكات و سبەی شەممە زۆرترین یاری و جەنگی گەورە بەڕێوە دەچێت شەوانی یەك شەممە و دووشەممەی داهاتووش تەواوی یارییەكانی هەفتەكە بەڕێوە دەچن.

یانەی لایبزیج پێشەنگی خولەكە كە هەفتەی ڕابردوو لە چامپیۆنس لیگ دووچاری دۆڕاندنێكی گەورە هات بەرامبەر بە یانەی مانچستەر یونایتد دەبێتە میوانی یانەی گلادباغ كە ئەمی دووەمیش لە چامپیۆنس لیگدا بردنەوەیەكی گەورەی لە دەست خۆی دا بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە بەرامبەردا هەردوو زەبەلاحەكەی تری ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆندی و یانەی باڤاری پاڵەوانی هەموو شتێك لە وەرزی ڕابردوو بردنەوەیان لە گەڕی 2 چامپیۆنس لیگ تۆمار كرد و ئەم هەفتەیەش دۆرتمۆند میوانی بیڵفێڵد دەبێت و بایرنیش میوانی كۆڵن دەبێت.

لیستی تەواوی یارییەكان:

ئەمشەو هەینی
شاڵكە X شتوتگارت

سبەی شەممە
بیڵفێڵد X دۆرتمۆند
فرانكفۆرت X بریمەن
كۆڵن X بایرن
ئۆگسبۆرگ X ماینز
گلادباغ X لایبزیج

یەك شەممە
فرایبۆرگ X لیڤەركوزن
هێرتا بەرلین X ڤۆڵڤزبۆرگ

دووشەممە
هۆفنهایم X یونیۆن بەرلین

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا