لە داقوق عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی زەوی كورد دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك عەرەبی هاوردە لە داقوق چوونە سەر زەوی و زاری جوتیارانی كوردو هەوڵیاندا زەوییەكانیان بكێڵن، هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكەش رێگرییان لە پێكدادانانی هەردولا كرد.

ئەو عەرەبە هاوردانە لەگوندی حەفتەغازی سەر بەداقوق بە چەكەوە چوونەتە سەر زەوی و زاری جوتیارانی كوردی ناوچەكە، بەوهۆیەوە كوردەكان هێزە ئەمنییەكانیان لە رووداوەكە ئاگاداركردووەتەوە.

عەرەبە هاوردەكان چەكیان پێ بووەو لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ئەوەی ئەگەر كورد وەڵامیان بدەنەوە ئەوا لە دژیان بەكاری بهێنن، پاشان هێزە ئەمنییەكانی ئەو ناوچەیە عەرەبە هاوردەكانیان لەسەر زەوییەكان دوورخستوەتەوەو رێگریان لە دروستبونی ئاڵۆزی لەناوچەكە كردووە.

دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بەبڕیاری ئەوكاتی راكان جبوری پارێزگاری كەركوك عەرەبی هاوردە رەوانەی چەندین ناوچەی كوردی كران ئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی لەچەندین شۆن گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان كوردانی ئەو ناوچانەو عەرەبە هاوردەكان دروست ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا