ڕاستی ھەوڵەکانی پارتی بۆ دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان

دوێنێ نوسینێکی عەلی عەونیم بەرچاو کەوت داوای کردوە کە من داوای لێ بووردن بکەم چونکە ساڵی پار لەرۆژی ١٦/٨/٢٠١٩ لە وتارێکداھەوڵی پارتیم بۆ دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان و بەمەرجەع کردنی مەسعود بەرزانی بۆ رای گشتی ئاشکرا کردبوو ،
گوایا ئەوە ساڵ تێپەڕیوەو شتی وا نەبوە بۆیە دەبێ من داوای لێ بوردن بکەم ، بۆیە بەپێویستی دەزانم ئەم رونکردنەوەیە بڵاو بکەمەوە
ھەوڵی جدیتان دا بەڵام بۆتان نەچوە سەر
:
سەرەتا دەمەوێ بڵێم ئەوەی من زانیاری بوو نەک شیکردنەوە، ئەمانەی خوارەوەش دواتر راستی زانیاریەکانی منیان سەلماند
١- محەمەدی حاجی مەحموود کە لە ریفراندۆمەکەوە وەک ڕاوێژکاری بارزانی دەردەکەوێت لە چاوپێکەوتنێکی لە ٤/٩/٢٠١٩ دەڵێ ھەموو حیزبەکان «بەناو ناوی ھەمویانی ھێناوە » پێیان خۆش بوە ئەنجومەنێکی وا دروست ببێ و دژی نەبوون وە دژی ئەوەش نین کە مەسعود بەرزانی ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنەکە، دەشڵێ من یەکەم جار پێشنیارم کردوەو خۆم قسەم لەگەڵ کۆسرەت رەسول عەلی کە ئەوکات جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی بوە کردوە ، پێی باش بوە ، تەنانەت کۆمەلێک مەکتەب سیاسی ئەوکاتی یەکێتی لەوێ بوون رەئیان وابوە کە دەبێ راوێژکاری بێ نەک خاوەن دەسەڵات و بڕیار و وتوشیانە لە مەکتەب سیاسی تاوتوێی دەکەین .
جا نازانم کاکە حەمە راست ناکا یان عەلی عەونی؟
٢- فازڵ میرانی کەسی یەکەمی دەست رۆیشتوی ناوپارتی دوای حەڵقەی بارزانیەکان لە رۆژی ٢٥/٩/٢٠١٩ لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمریکا کە لە سایتی رۆژنامەی خەبات و زۆربەی پەیج و ماڵپەڕە فەرمیەکانی پارتیش بڵاو کردایەوە دەڵێ ئێمە لەگەڵ ئەو ئەنجومەنەین بەڵام پێویستی بەگفتوگۆێ زیاترە و بۆ سەرۆکی ئەنجومەنەکەش دەڵێ مەسعود بەڕزانی پێویستی بە پۆست نیە بەڵام لەھەموو کەس شایستە ترە ئەگەر ئەنجومەنەکە دروست ببێ، تەنانەت دەشڵێ کە خودی پێشنیارەکە ھی مامۆستا سەڵاحەدین بەھادین ئەمینداری یەکگرتوو بوە، جانازانم فازڵ میرانی ئاگادار ترە یان عەلی عەونی ؟

٣- مەکتەبی سیاسی پارتی بەھاوکای ھەندێ یاسا ناسی سەر بە حیزبەکەیان ھەوڵیاندا پرۆژەی یاسایەکیشی بۆ ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ئەگەر حیزبەکان رازی بوون بیبەنە پەرلەمان و بیکەن بەیاسا

بۆتان نەچوە سەر
دوای کەشفکردنی بابەتەکە بۆ رای گشتی حیزبەکان لێی کشانەوە
١-یەکێتی لەسەر زاری ئەندامێکی سەرکردایەتیان بڵێسە جەبار فەرمان رای حیزبەکەی دەربڕی کە لە میللەت پرێس لە بەرواری ١٢/٩/٢٠١٩ و زۆربەی ڕاگەیاندنەکانەوە بلاو کرایەوە و وتی ئەنجومەنێکی وا دژی یاساو دەستورەو ئێمە وەک یەکێتی پشتیوانی لێ ناکەین و دژین
٢-یەکگرتوی ئیسلامیش ھەمان رۆژی دوای بلاو بونەوەی چاوپێکەوتنەکەی فازڵ میرانی بەرەسمی لەسەر زاری ھادی عەلیەوە رای حیزبەکەی راگەیاندو وتی وەک یەکگرتوو پشتگیری دروست کردنی ئەنجومەنێکی واناکەین، ھەرچەند پێشتر دوو ئەندامی بالایان پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجومەنەکە دەربڕیبوو
٣-گۆڕان کە لەنێوان بەرداشی جەماوەرەکەی و ئاشت کردنەوەێ دڵی پارتیدا بوو ئەویش پاشەکشەی کرد
٤- حکومەتی عێراقیش دژی بوو بەرەسمی ئەوەیان پێ راگەیاندبون کە ئەنجومەنێکی وا دژی دەستوری عێراق و ڕێی پێنادەن
٥- ئەمریکاو بەریتانیاو ئێران و تورکیاش دژی بوون
بۆیە پارتی بەناچاری وازی لە پرۆژەکە ھێنا

عەلی عەونی و تەھا محێدین مەعروف

لەھەشتاکان لە دەنگی گەلی کوردستانی یەکێتی لەشاخ بەرنامەیەکی تەنز ئامێز ھەبوو بەناوی لەھەر تەلەی دەنگێ لە یەکێک لە بەرنامەکان وتی تەھا محیدین راستە جێگری سەدام و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیە بەس ھیچ ئیشی نیە تەنھا ئەوە نەبێ کە ئەندامان پەنجە مۆریان بۆ شتێک کرد دایانناوە بۆ ئەوەی پەنجەیان بەسەری ئەو بسڕنەوە
ئەم عەلی عەونیەش راستە سەرکردایەتیە بەڵام ئاگاداری ھیچ نیە، یەک ئیشی ھەیە کاتێک پارتی دەیەوێ جوێن یان سوکایەتی بەیەکێک بکات لەبەر ئەو ئاستەی ھەیەتی دەیھێننە سەر تەلەفیزۆن جوێنی پێ دەدەنو سوکاێەتی پێ بە نەیارەکانیان دەکەن ، کەم سەرکردەو سیاسی و نوسەرو رۆشنبیری رەخنەگر لە پارتی و سیاسەتەکانی پارتی ھەیە ئەم سوکایەتی پێ نەکردبێ و پەلاماری نەدابێ

مام عەلی و سوکایەتی کردن و پەلاماردان
مام عەلی عەونی کاسبیەکەی لەسەر جوێندان و سوکایەتی کردنە چونکە ھیچی پێ نیە بۆیە ناتوانێ بە ئارامی و بەلۆجیک وەلام بداتەوە ، ئەمە چوارەم جارە پەلاماری من دەدات و سوکایەتی دەکات ، بە پێویستم نەزانیوە دابەزمە ئاستی ئەوو وەڵامی بدەمەوە ساڵی پاریش لەسەر داوای خوێنەرانی پەیجەکەم بڕیارمدا وەلامی نەدەمەوە
بەڵام ھەندێ کەس کە وەلامی نادەیتەوە زیاتر پێی لێ رادەکێشێ و جڵەو بۆ وتە نەشیاوەکانی شل دەکات
سەیرکەن بەزمانێکی ئاست نزم لە ئاستی خۆی
بە من دەڵێ خۆی ناوناوە حاکم و شێخ
یەکەم : من خۆم ناو نەناوە حاکم من حاکم بووم بەڵام لەبەر تۆو ئەمسالی وەک تۆ کە دادگاتان سوک کرد بۆئەوەی خۆتان کوێخا بن و چیتان بوێ بیکەن و دادگایی نەکرێن وازم لە حاکمێتی ھێنا، ھیوادارم رۆژئک و لە زروفێکدا بگەڕێمەوە بۆ دادوەری کە بتوانم دادگایی ھەموو ئەوانە بکەم کە ئەم ھەرێمەیان داڕزاند
دووەم : بۆ شێخیش ھەرچەندە ئێمە ھەرگیز ئیدعای شێخایەتیمان نەکردوەو بەھەژاری و بە کاری خۆمان ژیاوین بەڵام بەرەچەڵەک لە بنەماڵەیەکی شێخانی بەرزنجین
بەلام نازانم ئەگەر و ماستاو کردن و خۆبردنە پێشەوەو حیزبایەتی نەبوایە کە ھەرچی مرۆڤی شکست خواردوو ی کرد بەشت و کردنی بەکەڵەگا بەسەر خەڵکەوە مام عەلی ئێستا چی دەبوو؟ ئەکیید ئێستا لە باشترین حاڵەتدا بە گەرەنتی خەلکی ھەڵاتوی کوردستان لەو جەھەننەممەی کە ئەم حیزبانە دروستیان کردوە لە ئەستەمبوڵەوە بۆ یۆنان دەپەڕاندەوە، ناوێکی تریشی لەخۆی دەنا

سەرچاوەکان
سایتی ھەولێر ٤/٩/٢٠١٩ چاوپێکەوتنی محەمەد حاجی مەحمود
دەنگی ئەمریکاو سایتی خەبات ٥/٩/٢٠١٩ چاوپێکەوتنی فازڵ میرانی

سایتی ئاوێنە ٢٥/٩/٢٠٠٩ رونکردنەوەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی
میللەت پرێس ١٢/٩/٢٠١٩ رونکردنەوەی بڵێسە جەبار فەرمان
لڤین پرێس ٥/٩/٢٠١٩رونکردنەوەیەک لە ھادی عەلیەوە
پەیسەر پرێس١٧/٨/٢٠١٩ پڕۆژەی دروست کردنی ئەنجومەنی بالای سیاسی بەرژەوەندیە بالاکانی ھەرێم ڕاگیرا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا