پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، “لە سبەینێوە سزای نەبەستنی ماسک لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت”.
دوابه‌دوای بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ سزادانی ئه‌و شۆفێرانه‌ی خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیان پابه‌ندی به‌ستنی ماسك نابن له پارێزگای هه‌ولێر بڕیاره‌كه جێبه‌جێكرا، به‌وته‌ی عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی كه تایبه‌ت بۆ پۆڵه‌تیك پرێس قسه‌یكرد، “لە سبەینێوە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ سزای نەبەستنی ماسک لەلایەن شۆفێرانەوە لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،”هۆکاری ئەوەی تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە پەیوەندی بە ئامێری PDI هه‌بووە كه ڕاسته‌وخۆ سزاكه بۆ شۆفێران ده‌نێرێته‌وه، لەمڕۆوە ئەو ئامێرە بەردەستە و سبەی بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
عه‌مید فه‌ره‌یدون ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە و بۆ پاراستنی خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیانه له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌وته‌ی عه‌مید فه‌ره‌یدون “شاری سلێمانی لە دۆخێکی تەندروستی باش‌دا نییە بۆیە پێویستە بە هەمووان هاوکاربین لە پێناو پاراستنی گیانی خۆمان و هاوڵاتیان”.