سیخوڕەكەی مەدرید لە كۆڵ بەرشەلۆنە بۆوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
تۆڕی كۆمەڵایەتی ویبۆ ی چینی كە هاوشێوەی تویتەرە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوی كردەوە كە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی ئاهەنگێكی گەورەیان ساز كردووە لە شاری چین زین لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە هۆی دەستلەكاركێشانەوەی خۆسێ‌ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە.

بە پێی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە هاندەرانی بەرشەلۆنە خۆشحاڵی زۆریان دەربڕێوە بە ڕزگار بوونی یانەكەیان لە بارتۆمیۆ و ئاهەنگێكی گەورەیان ساز كردووە بۆ هاندەرەكانی یانەكە كە بە ژمارەیەكی زۆر بوونیان هەیە لە شارەكە و لە تەواوی چین دا.

هاندەرانی بەرشەلۆنە چەندان لافیتەیان بەرز كردۆتەوە لە ئاهەنگەكەدا لە یەكێكیاندا نووسیویانە: بارتۆمیۆمان كردە دەرەوە ڕزگارمان بوو هەر بۆیە ئاهەنگی خۆشی دەگێڕین بەو بۆنەیەوە هەروەك لافیتەیەكی تریان بەرز كردۆتەوە كە بە بڕوای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە گەورەترین دەنگدانەوەی هەبووە تیایدا نووسراوە: هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ئاهەنگێكی گەورە ساز دەكەن بە مەبەستی پێشوازی كردنەوە لە بارتۆمیۆ كە ئەركەكەی تەواو كرد وەك سیخوڕێكی مەدرید لە كەتەلۆنیا و ئێستا ئیتر دەگەڕێتەوە مەدرید.

لە كۆتاییشدا ویبۆ پشت بەستوو بە وتەیەكی خودی بارتۆمیۆ بڵاوی كردۆتەوە كە پارساڵ لە دیمانەیەكی تایبەتی ڕۆژنامەوانی دا ئەو سەرۆكە ڕایگەیاندووە كە زۆرینەی هاندەری یانەكە لە چینن و زیاتر لە 47 ملیۆن هاندەری تۆپی پێ‌ لە چین هاندەری بەرشەلۆنە لە نێو یانەكانی لالیگادا كە لە 16% ی هاندەران دەكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا