دیار لەتیف نوێترین کتێبی بڵاو کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

نوێترین کتێبی دیار لەتیف بە ناوی (ناونیشان و دەق) چاپ و بڵاو کرایەوە.

دیار لەتیف، لەبارەی نوێترین کتێبیەوە بە بەشی فەرهەنگی پۆڵەتیک پرێسی وت: پرسگەلی کتێبی (ناونیشان و دەق)، ڕوانینە لە ڕەگەزی ناونیشان ڕایەڵ بە دەقەوە، هاوکات دەق بە ناونیشانەوە. بەرخوردکردنەوەی ڕەگەزێکی گرنگی وێژەییە، لەکاتێکدا لەڕووی ڕەخنەییەوە پشتگوێخراو.

دەشڵێت: ڕێکاری پەسنیی ڕاڤەخوازیانەم گرتووەتەبەر و کێوماڵی ڕەخنەگرانەی بەهای چەمکی ناونیشان کراوە و لەوێوە شۆڕبوونەوە بۆ پانتایی ناو دەق.کتێبی (ناونیشان و دەق)، کۆششێکی ڕەخنەیی و لێکۆڵینەوەییە لە سێ ژانری وەک(چیرۆک ـ شیعرـ ڕۆمان)، لەگەڵ ئەوەی هەژمارێکە بۆ شکاندنی پەڕڵە نادیارەکان.

کتێبەکە لەلایەن چاپەمەنی خانی-یەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاپ کراوەو لە کتێبخانە و ناوەندەکانی باشووری کوردستان بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا