ئازەربایجان: بۆردومانێكی ئەرمەنییەكان 80 قوربانی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

یاریدەدەری سەرۆكی ئازەربایجان رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانێكی ئەرمینیاوە بۆ شاری بەدرعەی ئازەربایجان 20 كەس كوژران و 60ی دیكەش برینداربوون.

حیكمەت حاجیف یاریدەدەری سەرۆكی ئازەربایجان لە تویتێكدا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانەكەی سوپای ئەرمینیا بۆ سەر شاری بەدرعە 20 كەس كوژراون و زیاتر لە 60 كەسی دیكەش برینداربوون، ئەم كردەوەیەش دەچێتە خانەی تاوانی جەنگەوە، چونكە چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی بەكارهێناوە.

لەلایەكی دیكەشەوە وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاندووە، بۆردومانەكەی ئەرمینیا بەموشەكی جۆری “سمیرتچ” ئەنجامدراوە كە چەكێكی قەدەغەكراوە، لەبەرامبەریشدا، شۆشان ستیبانیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا سەرجەم تۆمەتەكانی بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی جەنگی لەلایەن وڵاتەكەیەوە رەتكردەوە.

لە 27ی مانگی رابردوەوە، سەرەڕای راگەیاندنی ژمارەیەك ئاگربەست شەڕ و پێكدادانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر هەرێمی قەرەباغ بەردەوامەو بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە هەردولا كوژراو و برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا