یۆڤی و بەرشەلۆنە لوتكەی ئەمشەو دەكەن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو یارییەكانی چوار كۆمەڵەی یەكەمی خولی پانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە گەڕی 2 ی پاڵاوتنی كۆمەڵەكاندا بەڕێوەچوون.

بڕیارە ئەمشەو چوارشەممەش لە دوو كاتی جیادا یارییەكانی كۆمەڵەكانی (5 و 6 و 7 و 8) ئەنجام بدرێن كە سەرەتا و لە سەعات 8.55 ی شەودا دوو یاری و پاشان لە سەرعات 11 ی شەودا 6 یارییەكەی تر ئەنجام دەدرێن.

دوان لە یارییەكانی ئەمشەو ئاگرین دەبن لوتكەی نێوان یۆڤنتۆس و بەرشەلۆنە لە لایەك و لوتكەی نێوان مانچستەر یونایتد و لایبزیج لە لایەكی ترەوە ئەمشەو دەڕازێننەوە لە كاتێكدا بە هۆی مانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە جەستەیدا دۆن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناتوانێت لەگەڵ هاوڕێكانی بەرامبەر بە بەرشەلۆنە یاری بكات سەرەڕای ئەوەی دڕەنگانێكی شەوی ڕابردوو ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی جیاواز لە تەواوی میدیاكانی تری ئەوروپا بڵاوی كردەوە كە كریس دەتوانێت بەشداری بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك لەو بارەیەوە دیار نییە.

لە لایەكی ترەوە یانەی لاسیۆ ڕۆمای ئیتاڵی كە 7 لە یاریزانە سەرەكییەكانی و 5 لە دەستەی هونەری و تەندروستی تووشی كۆڕۆنا بوون، بەڵام هەر یارییەكەیان بەرامبەر بە یانەی كلوب بروخی بەڵجیكی ئەنجام دەدات.

لیستی تەواوی یارییەكانی شەوی چوارشەممە:

كۆمەڵەی پێنجەم E
سڤیلیا X ڕێن                                سەعات 11 ی شەو
كراسنودار X چێڵسی                    سەعات 8.55 شەو

كۆمەڵەی شەشەم F
دۆرتمۆند X زینێت                         سەعات 11 ی شەو
كلوب بروخ X لاسیۆ                      سەعات 11 ی شەو

كۆمەڵەی حەوتەم G
یۆڤنتۆس X بەرشەلۆنە                سەعات 11 ی شەو
فرینك فاروزی X دینامۆ كیێڤ        سەعات 11 ی شەو

كۆمەڵەی هەشتەم H
مان یونایتد X لایبزیج                      سەعات 11 ی شەو
باشاك شهیر X پاریس                   سەعات 8.55 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا