نمایشی شانۆیی (فڕین بە ناو خۆڵەمێشدا) دەست پێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

شانۆیی (فڕین بە ناو خۆڵەمێشدا) ی گروپی شانۆی گۆدۆ لە شاری سلێمانی نمایشی دەست پێدەکات.

ئەم کارە نوێییەى گروپی گۆدۆ دەرهێنانى (داستان بەرزان)ە و لە جۆرى نمایشى تاکئاکتەرییە کە هونەرمەند (گۆران نامیق) یاریی ڕۆڵەکەى دەکات. تێکستی ئەم شانۆییە لەلایەن دەرهێنەر و ئاکتەری کارەکەوە ئمادە کراوە.

تایبەت بە بەشی فەرهەنگی پۆڵەتیک پرێس داستان بارزان دەرهێنەرى کارەکە وتى: شانۆییەکەمان بەرهەمى پێش دۆخى کۆڕۆنایە، جارێکیتر گەراینەوە سەرى و بە جۆرێکى دیکە مامەڵەمان لەگەڵیدا کرد، ئەوەشى وایکرد دەستکراوەبین لە سەرلەنوێ بونیادنانەوەى ئەم ئیشەدا ئەوەبوو کە تێکستەکەى خۆمان ئامادەمان کردووە بە پشت بەستن بەو شانۆنامە گرنگانەى کە بنەمان بۆ شانۆى جیهانى.

وتیشی: خەمى ئێمە لەم ئیشەدا جگە لە هاتنى ئەو پەتایەى دونیاى ڕووە و ئاڕاستەیەکى دیکە برد هاوکات خەمى ئەو کەسانەشە کە ژیانیان دەکەنە قوربانى لە هونەردا، کە ئەمەش خەمێکى تەواو مرۆییە، بەهیوام بینەرانى کارەکەمان مانا و چێژ لە کارەکەمان وەربگرن، وەکچۆن خۆمان لەگەڵ سات بە ساتیدا ژیاوین و دەژین و ڕۆژانى پڕۆڤەمانى پڕکردووە لە مانا و چێژ.

نمایشەکە لە ئەمڕۆ ٢٨ ی ١٠ ی ٢٠٢٠ وە لە کاتژمێر ٤ ی ئێوارە دەست پێدەکات، رۆژانە و تا ٣ ی ١١ ی ٢٠٢٠ لە هەمان کاتدا لە هۆڵی بەدیعە دارتاش لەناو پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی لە شەقامی سالم بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا