پۆڵه‌تیك پرێس:
هاوپه‌یمانی نه‌سر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی قسه‌كانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌داته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “بارزانی ده‌یه‌وێت بابه‌ته‌كان تێكه‌ڵ بكات”.
هاوپه‌یمانی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، “قسه‌كانی بارزانی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه له كاتی دانوستانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له دوای ڕیفراندۆمی ساڵی 2017 كه‌سانی نا عێراقی له‌نێو شانده‌كه‌دا بون، به‌ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كتێبه نوێیه‌كه‌یدا به‌ناوی “بۆ مێژوو” ڕایگه‌یاندووه، كاتێك دوای ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چوونه‌ته به‌غدا بۆ دانوستان، له‌نێو شانده‌كه‌ی عێراق كه‌سانێك هه‌بوون كه عێراقی نه‌بوون و له‌نێو حزبوڵڵای لوبنان ئه‌ندام بوون.
هاوپه‌یمانی نه‌سر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، عه‌بادی له‌هیچ بارودۆخێكدا ده‌ستبه‌رداری جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور نه‌بووه، هاوكات سه‌روه‌ری عێراقی پاراستووه و جێبه‌جێكه‌ری ئه‌جێندای وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووه.
پێشتر له‌ساڵیادی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا عه‌بادی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “فه‌رمانم به هێزه‌كانی عێراقدا بچنه نێو كه‌ركوك و كۆتایی به گه‌نده‌ڵیی نه‌وت بهێننن و ئاڵای عێراق وه‌ك تاكه ئاڵا له‌و پارێزگایه هه‌ڵبكه‌ن”.