كۆڕۆنا نەیهێشت ڕۆناڵدۆ بگەڕێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دواجار كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی ناوازەی تۆپی پێی جیهان بە ڕەسمی لە یاری نێوان یۆڤنتۆس و بەرشەلۆنە چووە دەرەوە.

پێگەی ڕەسمی یانەی یۆڤینتۆس بڵاوی كردەوە: دۆن هێشتا ڕزگاری نەبووە لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بەو هۆیەشەوە ناتوانێت بەرامبەر بەرشەلۆنە ئامادە بێت لە دووەم یاری یانەكە لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكاندا.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرەڕای ئەوەی تووشی كۆڕۆنا بوو بوو، بەڵام دۆن بەردەوام بوو لە مەشق كردن و خۆ ئامادە كردن بۆ گەڕانەوە لەگەڵ ئەوەشدا ڤایرۆسەكە هێشتا بوونی ماوە لە جەستەی ئەو ئەستێرەیەدا هەر بۆیە هەموو جیهان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان ڕۆناڵدۆ و میسی لە شەوی داهاتوودا بێ بەش بوو.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا