لە رۆژئاوای كوردستان قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

خۆسەری رۆژئاوای كوردستان ماوەی 10 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند ئەوەش وەك رێكارێك بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.

خۆسەری رۆژئاوای كوردستان ژمارەیەك بریاری نوێی بۆ رووبەروونەوەی كۆرۆنا دەركرد، لە بڕیارەكاندا هاتووە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی 10 رۆژ بەرەوام لە رۆژی 30 ئەم مانگە تاوەكو هەشتی مانگی داهاتوو دەخایەنێت.

لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكاندا ئاماژە بەوەكراوە، بازاڕو هەموو ئەو شوێنانەی هۆكاری كۆبوونەوەی هاوڵاتیانن دادەخرێن، هەروەها سەرجەم ناوەندە تەندروستییەكانیش جگە لە نەخۆشخانەكان دادەخرێن.

بەپێی ئامارەكانی دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، تائێستا نزیكەی چوار هەزار كەس لە رۆژئاوای كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نزیكەی 120 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا