گۆڵەكە سەڵاح تۆماری بكات جوانە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
جەماوەری هاندەری یانەی لیڤەرپول ڕیدز دەنگ دەدەن بە محەمەد سەڵاحی میسڕی هێرشبەری ناوازەی یانەكەیان بە مەبەستی تۆمار كردنی گۆڵی ژمارە 10 هەزار لە مێژووی یانەكەیاندا.

یانەی لیڤەرپول ئەمشەو میوانداری یانەی میترلاندی دانیماكی دەكات كە یەكێكە لە یانە نوێ بەشدارەكان لە چامپیۆنس لیگی ئەمساڵدا لەو بارەیەوە یانەكە لە پێگەی ڕەسمی هۆی بڵاوی كردەوە كە ئەوان لە ئێستادا خاوەنی 9999 گۆڵە لە سەرجەم بەشدارییەكانیدا لە مێژووی دروست بوونییەوە چ لە ناوخۆی ئینگلتەرا یاخود لە سەر ئاستی ئەوروپا هەر بۆیە زۆرینەی بەشدار بووانی ڕاپرسییەكەی پێگەی یانەكە بۆچوونیان وا بوو كە گۆڵی 10.000 بۆ یانەكە باوكی مەكە تۆماری بكات واتا محەمەد سەڵاح بە ڕێژەیەكی زۆر كەمتر لەویش سایدۆ مانی دواتریش هێندرسۆنی كاپتن.

جێی باسە پێشتریش محەمەد توانی بووی گۆڵی ژمارە 100 ی خۆی لەگەڵ یانەكە تۆمار بكات و ناوی خۆی لە یانەی ئەو یاریزانانە بنووسێت كە لە یانەی 100 گۆڵ كردنەكاندا ناونووس كراون.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە ئەمشەو سەعات 11 بە كاتی كوردستان یانەی لیڤەرپول میوانداری یانەی میترلاندی دانیماركی دەكات لە گەڕی 2 ی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا