پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامی گەشتەكەی بۆ ئەوروپا باش بووە و ئەو وڵاتانەی سەردانی كردوون پێشوازیان لەو چاكسازییانە كردووە كە حكومەتەكەی دەستی پێكردووە.
كازمی لە كۆبوونەوەیەكی كابینەی حكومەتەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد، گەشتەكەی بۆ ئەوروپا ئەنجامی باشی لێكەوتەوە و بەشداریكردووە لە روونكردنەوەی وێنەی لێڵ و لێڵ لە عێراق.
وتیشی “فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا پێشوازییان لەو چاكسازییە ئابوری و ئیداریانە كرد كە ئێمە ئەنجامیان دەدەین”.
كازمی ئاماژەی بەوەشكرد، تەحەداكانی ئەوان زۆر گەورەن و دەبێت بیانكەنە دەرفەتی سەركەوتن كە خزمەت بە وڵات و گەلەكەیان بكات.
رۆژی 18ی ئەم مانگە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی هەریەك لە وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیای كردو تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئابوری و تەندروستی عێراقی كرد.
یەكێك لەئامانجەكانی كازمیش ئەوەبوو هەوڵیدا لەرێگەی راكێشانی كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتانەوە بۆ عێراق گەشە بە ئابوری وڵاتەكەی بدات.