ڤاکسینی سپۆتنیک-ڤی سەلامەتە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری ناوەندی گامالیای نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی زانستی ڤایرۆس رایگەیاند، ٪٨٥ی ئەو کەسانەی ڤاکسینی “سپۆتنیک-ڤی”یان بەکارهێناوە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیان تێدا دەرنەکەوتووە.

ئەلێکساندەر گینسبۆرگ رایگەیاند، تەنیا ٪١٥ی ئەو کەسانەی ڤاکسینی سپۆتنیک-ڤی روسیان بەکارهێناوە کاریگەری نەرێنیان تێدا دەرکەوتووە بەنموونە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ ٣٨ پلەی سەدی و ئازاری سەر و ئازاری ماسولکە و سوربوونەوەی شوێنی دەرزی کوتانەکە.

لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتانی زلهێز سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنان و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵ یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوو ناوی ڤاکسینێک رابگەیەنرێت کە قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ٢٥ی ئەم مانگە، ئەنتۆنی فاوچی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەوکردن لە ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم یاخود سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دڵنیا دەبینەوە لەوەی کام ڤاکسینە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزراو و کارایە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک