لە دوێنێوە بەناوی ئەنجومەنی ئاسایش ەوە سێ بەیان دەركراوە. دۆخی دەرونی ئارامی خەڵكیان تێكداوە بەهۆی كەلەرەقی و ملهوری سەرۆكی حكومەتەوە كە ئامادە نییە نەك هەر ئەنجومەنی ئاسایش تەلسیم بكات بە سەرۆكی هەرێم، بەڵكو وێبسایت و تویتەری ئەنجومەنەكەش خۆی كۆنترۆلیكردووە وتەسلیمی كەسی ناكات.
ئەو شكستە قورسەی توشی مەسرور بووە لە ئیدارەدان و دۆخی موچە و دارایی وایكردووە بە هەموولایەكدا پەلامار بدات . بۆ ئەوەی سەرنج لەسەر شكستەكەی نەمێنێ خەریكە شەڕێكی وێرانكەر دەخولقێنێ.
ئەم هەرزە سیاسییە ترسناكە راگرن بەرلەوەی لە كۆنترۆڵ دەربچێت.
مەسرور راگرن تا لەوە زیاتر نەبوینەتە گاڵتەجاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
لە بەیانییەوە دەیان باڵیۆزخانە و میدیا پەیوەندیان پێوەكردوم كە ئایا ئەنجومەنی ئاسایش سەر بەحكومەتە یان سەرۆكایەتی هەرێم؟ ئەی كێ راوێژكاریەتی؟ ئەی كێ بەناوییەوە قسە ئەكات؟
ئەوە چەندین جارە باس لەوە دەكەم ئەم دەزگا ئەمنیانە موڵكی كەس نییە و نابێت حزبەكانی تر لێ گەرێن پارتی و یەكێتی چۆنیان ویست ئاوا بەكاری بهێنن.
ئەم دەزگایە مانگانە نزیكەی ۱٠٠ ملیۆن دۆلار بودجەكەیەتی، ناكرێت پەرلەمانی كوردستان وشەیەكی نەبێت لەسەری.
سەركەوت شەمسەدین