میلان یەكسان بوو و سۆنیش پادشای تۆتنهامە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی شەوی كۆتایی چوار خولە گەورەكەی ئەوروپا سەرجەمیان ئەنجام دران و ئەنجامی سەیر و سەمەرە تۆمار كرا هەر لە یەكسان بوونە ناوازەكەی گورگەكانی ڕۆماوە بەرامبەر بە میلان لە سانسیرۆ بۆ بردنەوە سەخت و قورسەكەی هوینگ مین سۆنگ و تۆتنهام بۆ بردنەوە گەورەكەی لیڤەركوزن و یەكسان بوونی لیڤەنتی و سێڵتا و برایتۆن و ویست برۆمیچ.

لوتكەی یارییەكانی شەوەكە ڕووبەڕووبوونەوەی میلان و ڕۆما بوو لە سەر یاریگای سانسیرۆ كە تیایدا هەردوو یانە مەزنترین ئاستی خۆیانیان پێشكەش كرد و یارییەكەیان تامی یەك وەرزی یاری كردنی دەدا و دواجار بە فیكەی یەكسانی داوەری یارییەكە بە كۆتا هات.

ئەنجامی سەرجەم یارییەكانی شەوی دووشەممە:

پریمەرلیگ
برایتۆن 1 X ویست برۆمیچ 1
بیرنلی 0 X تۆتنهام 1

لالیگا
لیڤانتی 1 X سیڵتا ڤیگۆ 1

كالچیۆ
میلان 3 X ڕۆما 3

بۆندزلیگا
لیڤەركوزن 3 X ئۆگسبۆرگ 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا