پێرلۆ نزا دەكات دۆن بگەڕێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دۆخی خراپی یانەی یۆڤنتۆس تۆرینۆ بە هۆی یەكسان بوونەكانی ئەم دوو هەفتەیەی پێشووی كالچیۆ وای لە پێرلۆی ڕاهێنەری یانەكە كردووە هیوا بخوازێت بە زووترین كات دۆن كریستیانۆ بگەڕێتەوە و فریای خۆشی و خانمە پیرەكەش بكەوێت.

لە دیمانەیەكی Sky Sport ی ئیتاڵیدا پێرلۆ لە بارەی یەكسان بوونەكەی شەوی ڕابردووی یانەكەی بەرامبەر بە هیلاس فیرۆنا وتی: (كاتێك بەو شێوەیە بە دەردەكەویت پرسیار لە خۆت دەكەیت لە چیمان كەمە، چونكە ئێمە گێمی یەكەم بە باشترین شێوە بە دەركەوتین، بەڵام دواتر ئەوان فرسەتەكانیان لە سەرمان زیادی كرد ئەمەش مەترسییەكانمانی كەم كردەوە لە كاتی ئامادە بوونی ڕۆناڵدۆدا ئێمە مەترسییەكانمان هەر دەمێنێت ئەو كات چانسی یانەی بەرامبەر كەمتر دەبێت هێرشمان لە سەر دروست بكات بۆیە بە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە زۆرێك لە كێشەكانمان چارەسەر دەبێت).

ئەو ڕاهێنەرە وتیشی: (گەڕانەوەی كریستیانۆ ئەگەر و شێوازی هێرشبردنمان دەگۆڕێت چ لەگەڵ مۆراتا بێت یاخود دیبالا لە دوای ئەوانیشەوە ئەگەری زۆر دەبێت بۆ داڕشتنی باشترین شێوازی هێرشبردن).

جێی ئاماژە بۆ كردنە لەوەتەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە هۆی تووش بوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆناوە دوور كەوتۆتەوە یۆڤنتۆس دۆخی باش نییە لە خولی كالچیۆدا سەرەڕای بردنەوەی لە چامپیۆنس لیگ، بەڵام لە ناوخۆدا ناتوانێت بردنەوە تۆمار بكات تەنها یەكسان دەبێت.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا