سیناریۆیەكی مەترسیدار

هیوادارم ئەو روونكردنەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی (پارتی) لە دەستگیركردنی ئەو ژمارە هاوڵاتییە عێراقییە كە گوایە پیلانی تیرۆركردنی دادوەر و پارێزگایەكیان داناوە بە هاوكاری پەكەكە مەبەستیان ئەو رۆژنامەنووس و چالاكوانانەی هەولێرو بادینان نەبێ!

بەراستی ئەگەر ئەو سیناریۆیە جێبەجێ بكرێ تۆمەتی تێكدانی ئاسایش و كوشتنی دیبلۆماتكارانی بیانی و كۆمپانیاو بەرژەوەندی وڵاتانی بخرێتە پاڵ ئەو گەنجانە ئەمە مانای كۆتای خەباتی مەدەنییە لە هەرێمی كوردستان، چونكە هیچ دەرفەتێك ناداتە خەڵك لە رێگای كاری مەدەنی و یاساییەوە خەبات بكەن و دەرگای جەهەنەم لە سەر هەرێم دەكاتەوە، سیناریۆی كونسوڵ كوشتن بۆ كاك نەوشیروان نەچووە سەر بەس بۆ ئەو گەنجە بێ پشت وپەنایانە ئاسانە!.

داڕشتنی ئەو سیناریۆیەش بۆ بێ دەنگ كردنی نوێنەری وڵاتان و رێكخراوە بیانییەكان و كونسوڵخانەكانە، چونكە ئەوان لە پاڵ پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن تاكە لایەن بوون داكۆكی لە ئازادی ئەو رۆژنامەنووسانە دەكەن و داوای ئازادكردنیان دەكەن.

بەشێك لە نێو پارتی دەیانەوێت بە كونسوڵخانانە بڵێن ئەگەر ئازادیان بكەین ئێوە دەكوژن بۆیە بێ دەنگ بن.

بەرپرسیارییەتی گەورە لەو بابەتە دەكەوێتە سەر دەنگە میانڕەوەكانی نێو پارتی هەروەها یەكێتی و گۆڕانیش وەكو دوو شەریكی پارتی بەرپرسیارییەیی مێژوویان دەكەوێتە سەر شان كە لەو سیناریۆیانە بێ دەنگ نەبن.

بروا ناكەم پەكەكە بێ عەقڵی وا بكات پەلاماری كونسوخانەكان بداو ئەوروپا لە خۆی بكاتە دوژمن و لەو تەوقیتە جیهان بكاتە دۆستی توركیا، هەڵەی هۆقەباز دووبارە ناكاتەوە، چونكە لەسەر سومعەی زۆر دەكەوێ.

پەكەكە ئەگەر كاری واش بكات بە كوردی باكوور و خەڵكی خۆی دەكات نە كوردی عێراق ئەو كارە بۆ پەكەكە دەكات نە ئەو خەڵكانەی گیراون ئەهلی ئەو كارەن، خاڵێكی دیكە لەو بەیاننامەیە باسی لێوەكراوە داواكردن لە رادەستكردنەوەی چالاكوانانی ئۆپۆزسیۆنە لە ئەوروپا ئەمە هەرشەیە لەوانەی لە دەرەوەی كوردستاب رەخنە دەگرن بۆیە بە هەموو پێوەرێك ئەو بەیاننامەیە قۆناغێكی مەترسیدارە.

مەحمود یاسین كوردی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا