پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو به‌رپرسی حكومی و حزبیی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر چاودێریی تونده‌وه.
ڕۆژنامه‌ی “سه‌باح جدید” له‌ڕاپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردووه 118 كه‌سایه‌تی حزبی و حكومی هه‌رێمی كوردستان له سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه تێوه‌گلاون، بۆیه ئێستا له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌كی تونده‌وه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، پڕۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هه‌رێمه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ئه‌نجامده‌درێت و چه‌ندین كۆمپانیایان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستكردووه، بۆیه ئێستا دامه‌زراوه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه.
پێشتر یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدایه بۆ قه‌باره‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌ساڵی 2003وه تا ئێستا براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكدا له‌باره‌ی ئه‌و پارانه‌ی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت، به‌نزیكه‌ی 300 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
له‌باره‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه براوه‌ته ده‌ره‌وه نیویۆرك تایمز ژماره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌لایه‌ن حزبه‌كانی هه‌رێمه‌وه كۆمپانیای وه‌همی بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره دامه‌زرێندراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ماوه‌ی ڕابردوودا داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، عێراق له‌لیستی ئه‌و وڵاتانه ده‌ربهێنێت كه سه‌رقاڵی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ن.