دیوەكەی تری فەڕە‌نسا

مۆزەخانەی نیشتیمانی فەڕە‌نسا، 18 هەزار كەللەسەری ئازادیخوازانی ئەفریقا و ئەمریكای باشوریان سەربڕیوە و وەك یادگاری شەڕ هەڵیان گرتوون.

ئەوروپییەكان وتەیەكیان هەیە ئەڵێنWe & They (ئێمە) و (ئەوان)، ئەوان هەموو مرۆڤەكانی سەرزەوی دەگرێتەوە كە ئەوروپییەكان بە پلەیەك نزمتر و ڕۆح و سەر و ماڵیان بەڕەوا دەبینین بۆخۆیان، لەسەر ئەم بنەمایە ئیمپریالیزمی ئەوروپی دامەزراوە.

لە دوای (شۆڕشی فەڕەنسی)، ئیمپریالیزمی فەڕەنسی بەردەوام بوو لە داگیركارییەكان. مۆزەخانەی نیشتیمانی فەڕەنسا 18 هەزار كەللەسەری ئازادیخوازانی ئەفریقا و ئەمریكای باشوریان وەك یادگاری شەڕ گلداوەتەوه كە بەرهەمی داگیركارییەكانی سەردەمی زێڕینی شۆڕشی فەڕەنسی یە‌. ئەم كەللەسەرانە هی چەندین سەركردەی ئازادیخواز و پیاوانی ئاینی و خەڵكی ئاسایی ئەو ناوچانەن، كە بە دیلی یان كوژراوی سەربڕدراون و وەك یادگاری جەنگ بردراونەتەوە و زیاتر لەسەدەیەكە گلدراونەتەوە و نایاندەنەوە بە نەوەكانیان بۆ ئەوەی لە وڵاتی خۆیان بیانێژن.

لە ساڵی 2015 نوێنەری حكومەتی هەرێم لە پاریس بە كۆمەڵێك مامۆستای زانكۆ و فێرخوازی كوردی ماستەر و دكتۆرای زانكۆكانی فەڕەنسای وتبوو نابێت بچن بۆ نوێژی هەینی لە مزگەوتەكانی پاریس، ئەمە بۆ سومعەی حكومەتی هەرێم زیانی دەبێت، دەبێت ئێستا نوێنەرایەتی حكومە‌تی هەرێم چی بەو برادەرانە بڵێ؟!

جارێكیان ئەندامێكی كۆمەڵەی كوردستانی ئێران لە یەكێك لەو وڵاتە ئەوروپیانە چاوەڕێی وەرگرتنی مافی پەنابەری دەكات، لە چاوپێكەوتنەكە پێی ئەڵێن تۆ لە چ گروپێكی ئاینی ئێرانی؟ ئەویش ئەڵێ كۆمەڵەم، ئەڵێن كاكە ئەزانین كۆمەڵە حیزبە، بەڵام تۆ موسوڵمانیت ناوت (حەسەنە)‌، و نازناوی حیزبیت (مەلا حەسەن‌)ە ئیتر كابرای كۆمەڵە زۆری پێناخۆش ئەبێت كە بە موسوڵمانی ئەزانن. زۆر ئێرانی و ئەفغانی لە دانیمارك ئەبوونە مەسیحی بۆ ئەوەی بە خێرایی مافی پەنابەری وەربگرن، تا وای لێهات ئێستا حكومەت دەیانێرێت بۆ لادێ و شارۆچكەكان و ئەبوو بۆ ماوەی یەك ساڵ لە نوێژی كەنیسەكاندا ئامادەبن، ئەگەر بە ئیمانەوە بۆ ماوەی ئەو ساڵە نوێژیان بكەن لە كەنیسە ئینجا مافی پەنابەرێتییان ئەدانێ‌.

لە ساڵی 2016 كاری وەرگێڕانم بۆ هەندێك پەنابەری كامپەكانی ناو هۆڵەندا ئەكرد، هاوڕێیەكی وەرگێڕی خانەقینی وتی كوڕێكی گەنجی ئەم باشووری كوردستانە بە دادوەرەكانی وت من بۆیە هاتووم بۆ ئێرە، چونكە شوم بە كوڕێك كردووە و مێردەكەمیان كوشت، چونكە نابێت كوڕ شو بە كوڕ بكات، ئەوانیش پێیان وتبوو كەیسەكەیت زۆر بەهێزە، بەڵام بڕۆ ئەم فەحسەمان بۆ بكە، ناردبوویان بۆ لای دكتۆر، فەحسەكەی دەرچووبوو كە هێشتا كوڕە و هیچ كەسێك بەلایدا نەچووە، و ڕەفزێكی جوانی وەرگرت و دیپۆرتكرایەوە، چونكە ئەم چیرۆكەی بۆخۆی دروستكردبووە، ئیتر دوای ئەوە بیستم هەندێك لە كوڕە سورییەكان بۆ ئەوەی كەیسەكەیان وەربگیرێ كوڕێنی خۆیان لەدەستدابوو و لە فەحسەكە دەرچوون و وەرگیران، بەڵام لە كامپەكە بوو بەشەڕ و سورییەكانی تر ئەیانوت نابێت ئەم حیزانە لەگەڵ ئێمەبن!

دڵشاد زاموا

ئەگەر وەزعەكە لە ئەوروپا بشێوێ، ئەوە ئەو برادەرەی كۆمەڵە و سەدانی وەك ئەویش ئەگەر هیچ باوەڕێكیان بە ئیسلام و ئاینەكانی تری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نەبێت، هەر بە موسوڵمان حیسابن و كەم تا زۆر زیانمەندی هێرشی ڕاستڕەوی ڕاسیستی نوێی ئەوروپی دەبنەوە. ئیتر ئەوە دەمێنێتەوە كە چاوەڕێ بین و بزانین وەك سەدەكانی ناوەڕاست فەڕەنسا هەموو موسوڵمان و جولەكەكان دەردەكات یان لەگەڵ گۆڕانكارییە سیاسییەكان ئەم ئاژەوەیەی ئێستا كۆتایی دێت، بەڵام وادیارە ڕاستڕەوی ڕاسیست بۆ چەند ساڵێكی تریش پشتگیری زۆر دەبن، چونكە لەكاتی قەیرانی دارایی و بێكاریدا ئەحزابی ئەوروپی هەردەم هەوڵیانداوە بەشێك لە كۆمەڵگە بكەنە قوربانی، سەدەیەك لەمەوبەر جولەكەكان و ئێستا موسوڵمانەكان.

كێشەكان كێشەی ئەوروپان، ئێوە ببیین بۆچی گەنجێكی ئەم وڵاتانەی خۆمان كە لێرە دەژین كاری واناكەن؟ بۆچی هەزاران گەنج كە لە ئەوروپا لەدایكبوون و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان هەر نەبینیبوو كەچی بوونە پاڵەوانە و سەربڕی ناو داعش. ئەوروپا ئاوسە بە لەدایكبوونی شتێكی نوێ، بێگومان ئەو شتە نوێیە بەڕاست و چەپیدا بە ئیسلامی و مەسیحیدا شتێكی باش نابێت، ئاژاوەیەك بەڕێوەیە.

لە نیشتیمانی خۆمان چی بكەین؟ ئەگەر ئیمانداری بایكۆتی سەیارەی ڕینۆ و پەنیری كیری و بەقەرە زاحیكە و عەتری فەڕەنسی دەكەی؟ پێت دەڵێم تا بۆت دەكرێ كاڵای نیشتیمانی بكڕە، نەك شتی فەڕەنسی بەڵكو تا بۆت دەكرێ شتی هیچ وڵاتێكی تر مەكڕە، بەتایبەت خواردن و جلوبەرگ، بەڵام بۆ سەیارە و تەكنەلۆجیا جارێ زۆرمان ماوە بایكۆتی خەڵك بكەین، ئەبێت دۆعا بكەین بایكۆتمان نەكەن.

بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیرنەچێت سایكس-بیكۆ فەڕەنسا و بەریتانیا پێكەوە ئەنجامیاندا و كوردستانیان دابەشكرد، ئەگەر فەڕەنسا دۆستی كوردبوایە ئەوە كوردستانی توشی سەدەیەك نەهامەتی و كوشتوبڕ نەدەكرد.
-فەڕەنسا و ڕژێمی سەدام: تا ئێستاش مین و تەقەمەنی فەڕەنسی كە داویەتی بە ڕژێمی سەدام لە چیاكانی كوردستان شوان و جوتیاران دەكوژێت.

ئەمە بەرنامەیەكی كەناڵ 24ی فەڕەنسایە دەربارەی ئەو 18هەزار كەللەسەری ئەو مرۆڤانەی كە فەڕەنسییەكان سەریان بڕیون و بردویانن‌ بۆ فەڕەنسا.

ئەم نووسینە بۆ ئەوەیە كە دوور لە عاتیفە و سەرسام بوون، دوور لە ڕق و هەست و سۆز، دیوەكەی تری ئەوروپا ببینیت، ئەوروپا بۆ ئەوروپییەكان خۆشە، لەهەموو وڵاتانی ئەوروپا بەرنامەی تێكەڵكردن كە ئەوان پێی ئەڵێن ئەنتیگرەیشن هەیە، بەڵام هەموو شتێكیشت وەك ئەوان لێ بكەیت، تۆ خۆت بێگانەیەت، رەنگی پێست و چاو و قژت، ناوت و بنەچەت جیاوازە، ئەوان بە تۆ ناڵێن لە (ئێمە)یت، پێت دەڵێن لە(ئەوان)یت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا