لەبارەی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتییەوە داوایەك ئاڕاستەی حكومەتی عێراقی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی دواخستنی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری عێراق، دەستەی باڵای سەرژمێری، پێشنیارێكی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە.

 

سیروان محەمەد سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان‌ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تائێستا بەفەرمی لە دواخستنی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری عێراق ئاگادار نەكراونەتەوە، بەڵام دەستەی باڵای سەرژمێری كە وەزیری پلاندانان سەرۆكایەتی دەكات پێشنیازێكی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە تیایدا داوای دواخستنی پرۆسەكەی بۆ كۆتایی ساڵی 2021 كردووە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی رێكەوتنیان لەگەڵ عێراق دەبوو ئەم هەفتەیە دوو تیمی هونەری ئاماری عێراق سەردانی هەرێمییان بكرادایە، بەڵام لەلایەن سەرۆكی دەستەی ئاماری عێراقەوە ئاگاداركراوەتەوە سەردانەكەیان بۆ كاتێكی نادیار دواخستووە.

 

تائێستا هەشت سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق ئەنجامدراوە كە دواترینیان ساڵی 1997 بوو، ئەو سەرژمێرییە لە پانزە پارێزگا بەڕێوەچوو سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانی نەگرتوەتەوە، ئەوكات ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 كەس دیاریكرا.

 

پێشتریش بڕیاربوو لەمساڵدا سەرژمێری گشتی لە عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی كۆرۆناو چەند هۆكارێكی دیكەوە بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا