شانۆیی “شینە لە شیندام” لە هەڵەبجە بەردەوامە لە نمایش

پۆڵەتیک پرێس

شانۆیی “شینە لە شیندام” لە شاری هەڵەبجە بەردەوامە لە نمایش کردن.

گروپى (ز بۆ شانۆ) کە گروپێکى شانۆییە و لە شارى هەڵەبجەى شەهید دامەزراوە و پێشتر هەمان گروپ لە ژێر ناوى (پانتایی شانۆى واڵا)دا کارە شانۆییەکانیان ئەنجام دەدا، لە ئێستادا ئەندامانى ئەم گروپە ڕۆژانە شانۆییەک بە ناوی ” شینە لە شیندام”، ئەم پڕۆژە شانۆییە نووسین و دەرهێنانى (ڕاڤیار نەوزاد)ە و نواندنى بەشێک لە ئەندامانى گروپەکەن.

دەربارەى کۆى پڕۆژەکە و ناوەڕۆکى کارەکەیان ڕاڤیار نەوزاد دەڵێت؛ ئەم بەرهەمە هەنگاوێکی نوێ و جیاوازی ئێمەیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ڕوئیایانەی کەهەمانە بۆ شانۆیەکی “زیندو و زبر” و هەر ئەمەشە کرۆکی ناوی گروپەکەمانە.ئێمە هەوڵمان داوەوهەوڵ دەدەین نمایشێکی زیندو و جیاواز لەهەموو ڕویەکەوە بەرهەم بهێنێن. ناوەڕۆکى ئەم کارەشمان جیهانێکی نوێیە ، نوسینەوەیەکی نوێیە بۆ چیرۆکی میسۆلۆجی بون، تێک هەڵکێشکردنی ڕابردووی دوور و داهاتوی نزیکە لەیەک چیرۆکدا “چیرۆکی دروست بوون”

دەربارەى شێوازى کارکردنی گروپەکەیان وتى: کارەکەمان شانۆی مۆدێرنە، گەڕانە بۆ فۆڕمێکی زبر و زیندوو، هەرچى جیاوازبوونیشە ئەوە شتێکە بینەر بڕیاری لێدەدات و ئێمەش هەوڵی بۆدەدەین و لەناوخۆماندا بۆ جیاوازییەکان دەگەڕێین. ئەزمونی گروپەکانی دیکەش بۆمان گرنگە.

ئەم شانۆییە لە ٢١ ی ئەم مانگەوە لە هەڵەبجە نمایشی دەستپێکردووە و بەردەوامە، رۆژانە لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ عەسر نمایش دەکرێت، ژمارەی بینەر دیاریکراوەو پێویستە پێش دەستپێکردنی نمایش بینەران بلیت دەستبخەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا