پۆڵه‌تیك پرێس:
له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا زیاتر له 20 كه‌س له سنورى پارێزگاى سلێمانى به رووداوى هاتوچۆ بونه‌ته قوربانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆش هۆكاره‌كانى زۆربوونى رووداوه‌كان ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئامارێك له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان به ڕووداوی هاتووچۆ بوونه‌ته قوربانی، به‌شێكی زۆر له‌و ڕووداوانه‌ش له‌پارێزگای سلێمانییه.
عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، هۆكارى زۆربوونى رووداوه‌كانى هاتوچۆ بۆ تیژره‌وى و پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانى هاتوچۆ له‌لایه‌ن شۆفێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی ڕه‌تیكرده‌وه ڕووداوه‌كان په‌یوه‌ندییان به نه‌بوونی كارمه‌ندی هاتووچۆ هه‌بێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و وتی “ئه‌و شوێنانه‌ى رووداوه‌كانى تێدا رویداوه له گۆڕه‌پان و ترافیكه‌كاندا نه‌بووه، به‌شێكى زۆریان له سه‌ر شه‌قامه گشتیه‌كان بووه”.
له‌باره‌ى كارپێكردنى كامێره جێگیره‌كانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ده‌ستیان به ئاماده‌كارى بۆ كارپێكردنى كامێره جێگیره‌كان كردووه و له مانگى داهاتوودا ده‌خرێنه‌وه كار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له سنورى پارێزگاى سلێمانى 21 كامێراى جێگیر بوونى هه‌یه و بڕیاره له مانگى داهاتوه‌وه بخرێنه‌وه كار.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ڕووداوێكی هاتووچۆدا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌كۆیه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.