بۆ یەكەمجار لەمێژووی تۆماركردنیدا- دەریای جەمسەری باكووری زەوی تائێستا نەیبەستووە

پۆڵەتیك پرێس

بۆ یەكەمجار لەمێژوودا لەوكاتەوەی تۆماردەكرێت، دەریای جەمسەری باكووری زەوی تائێستا لەنزیك گۆی باكووری زەوی لە سیبریا نەیبەستووە، كە ساڵانی پێشوو لەمكاتەدا سەرجەم دەریاكە دەیبەست.

زانایانی كەشوهەوا هۆشداری دەدەن لە شوێنەوارە خراپە چاوەڕوان كراوەكانی ناوچەی جەمسەری باكووری زەوی، ئەوان دەڵێن “بەستنی ساڵانە لە دەریای لابتیڤ دواكەوتووە ئەویش بەهۆی ئەو گەرمبوونەی لە نیوەگۆی باكووری زەوی روویداوە بەتایبەت لە باكووری روسیا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاوی دەریای ئەتڵەسی”.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاماژەی بەوەداوە، “بەمدواییە پلەی گەرمی بەتایبەت لەسەر دەریای ئەتڵەسی پێنج پلە زیادیكردووە، ئەویش بەهۆی شەپۆلی گەرما و توانەوەی پێشوەختەی سەهۆڵی دەریا لە زستانی رابردوودا”.

لەوبارەیەوە زاكاری لاپ، توێژەر لە زانكۆی ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا دەڵێت:”بە سەهۆڵ نەبوونی ئاوی دەریای جەمسەری باكووری زەوی لەنزیك سیبریا تائێستا، كارێكی چاوەڕوان نەكراوە و بەهۆی كاریگەری گۆڕانكاری كەشوهەوای زەوییەوە روویداوە”.

هەر لەوبارەیەوە واڵت مایەر، توێژەر لە ناوەندی نەتەوەیی ئەمریكا تایبەت بە كەشوهەوا دەڵێت “كەمبوونەوەی ئاستی بەسەهۆڵبوونی دەریا لە جەمسەری باكووری زەوی بەتایبەت لە 14 ساڵی رابردوودا زۆر زیادیكردووە، بەشێوەیەك لە ساڵی 1979 ەوە ئەو دیاردەیە سەریهەڵداوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە ئێستادا”.

مایەر پێی وایە بەمشێوەیە بەردەوامبوونی توانەوەی سەهۆڵی جەمسەری باكووری زەوی، وادەكات لەنێوان ساڵانی 2030 بۆ 2050 لە وەرزی هاوین دا هیچ سەهۆڵێك بوونی نامێنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا