پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکەی هەفتەی رابردوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەو شێوەیەی کە بڕیار بوو نەڕۆیشت و هەڵچوون رویدا، ئاماژەی بەوەشدا کە ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ دانوستان.
زیلینسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە: دەمەوێت پابەندبوونی ئۆکرانیا بە ئاشتی دووپات بکەمەوە، هیچ کام لە ئێمە شەڕێکی بێکۆتاییمان ناوێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئۆکرانیا ئامادەیە لە زووترین کاتدا بێتە سەر مێزی دانوستان بۆ نزیککردنەوەی ئاشتی بەردەوام، هەروەها کەس لە ئۆکرانییەکان زیاتر ئاشتی ناوێت.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی راشیگەیاند؛ من و تیمەکەم ئامادەین لە ژێر سەرکردایەتی بەهێزی سەرۆک ترەمپ کار بکەین بۆ ئەوەی ئاشتییەک بەدەست بهێنین کە بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکەمان لە واشنتۆن، لە کۆشکی سپی، بەو شێوەیە نەڕۆیشت کە بڕیار بوو، بەداخەوە کە بەم شێوەیە رویدا، کاتی ئەوە هاتووە شتەکان راست بکەینەوە، ئێمە پێمان خۆشە هاوکاری و پەیوەندییەکانی داهاتوو بنیاتنەر بن.