وەزارەتی کارەبا لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، و لە ماوەکانی رابردوودا دەستی بە پرۆژەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کردووە، دەشڵێت هەندێک میدیا ‘هەواڵی ناڕاست’ بەناوی وەزارەت و فەرمانگەکانیان بڵاودەکەنەوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، “لە هەندێ پەیج و ئەکاونتی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانییەوە لەبارەی دۆخی کارەبا بڵاو دەکرێنەوە.”

وەزارەتی کارەبا جەختیکردەوە، کە وەزارەتەکەیان “تەنیا لە رێگەی وتەبێژ و پەیجە فەرمییەکەیەوە، زانیاری و داتای پێویست لەبارەی کار و چاڵاکی و بڕیار و لێدوان و رەوشی کارەبا بڵاو دەکاتەوە.”

لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێریی لە هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، “لە ماوەکانی رابردوو دەستی بە پرۆژەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کردووە و لەو شوێنانەی لە پلانەکەی دایە، سەرکەوتوو بووە لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.”

وەزارەتەکە لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەدات، کە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەس و لایەنانە تۆماردەکەن کە “هەواڵی ساختە و هەر جۆرە هەوڵیک بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتی و پێدانی زانیاریی هەرڵە لەبارەی دۆخی کارەبا” بڵاوبکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا